ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٩ هەزار و ٧٤٧ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٩ هەزار و ٧٤٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٣ هەزار و ٢١٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٣٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٦٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٩ هەزار و ٧٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٣ هەزار و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی بوروندی و هاوکاری گۆشتی سوودی دابەش کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە مووشەکی هاوپێرسۆنیکی "فەلەستین-٢" ئۆپڕاسیۆنێکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی شاری یافای داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەی بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو،ئێس،ئێس هاری ترومان"ـی ئەمریکا ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ١٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٣ هەزار و ٨٢٨ کەس.
لە کۆریای باشوور بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لەناو دارستان ١٨ کەس مردن و کەسێکیش بێ سەروشوێن بووە.